مستەر بین بوو بە 68 ساڵ
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئەكتەری كۆمیدی بەناوبانگی نێودەوڵەتی مستەر بین، ئەمڕۆ بوو بە 68 ساڵ.
رۆوان سێباستیان ئاتکینسن ناوی تەواوی ئەكتەری بەناوبانگی كۆمیدی بەریتانی مستەر بینە، ئەمڕۆ تەمەنی بوو بە 68 ساڵ.
لە ساڵی 1982 لە بەرنامەیەكی كۆمیدی كەناڵی نیشتیمانی بەریتانی بەناوی (نۆت زە نایس) ئەستێرەی مستەر بین درەوشایەوە و ناوبانگی دەرکرد.
مستەر بین، نووسەر و ئەكتەری سینەمایی كۆمیدییە، خاوەنی زنجیرە فیلمەكانی (جۆنی ئینگلیش)ـە كە باس لە بریكارێكی هەواڵگری بەریتانی دەكات لە چالاكییە هەواڵگریەكاندا.
خاوەنی 15فیلمی درێژ و چەندین زنجیرەی كۆمیدی تایبەت بە ژیانی هاوڵاتییانە.
براوەی خەڵاتەكانی ئۆسكاری تەلەفیزیۆنییە لە بەریتانیا لە ساڵی 1981
لە ساڵی 2003 وەك سێیەمین ئەكتەری كۆمیدی جیهانی لە ناو 50 ئەكتەری كۆمیدیدا هەڵبژێردراوە.
بەدەر لە خەڵاتی ئۆلیڤەری نمونەیی هونەری، 17 خەڵاتی دیكەی نێودەوڵەتی بردۆتەوە.
رۆوان سێباستیان ئاتکینسن خێزاندارە و كچێكی 30 ساڵی هەیە.