" زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەر کارته‌یان وەرگرتووەتەوە"

داوا له‌ سەدان فەرمانبەر ده‌كرێت كارتى (هه‌ژمارى من) وه‌ربگرنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی راگه‌یندراوێكى ته‌ندروستى هه‌ولێر، پێویسته‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 500 فه‌رمانبه‌رى كه‌رتى ته‌ندروستى سه‌ردانى بانك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارى موچه‌ى (هه‌ژمارى من).

ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ لیستى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی داناوه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌ردانى بانكى زاگرۆس له‌ هه‌ولێر بكه‌ن.

به‌پێی لیسته‌كه‌ ژماره‌ى ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان هاتووه‌، 529 فه‌رمانبه‌رن، ئاماژە بەوەشكراوە تاوه‌كو كاتژمێر 2:00ـى پاش نیوه‌ڕۆ ده‌توانن كار‌ته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

رۆژی 2.2.2023 دەستپێشخەریی (هەژماری من) له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ راگه‌یاندرا، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.

ئه‌وكات بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) دوو ساڵی پێدەچێت و لە داھاتووشدا فەرمانبەران دەتوانن سوود لە ئۆڤەری بانکی، وەکو پاشەکەوت و قەرزکردن و زۆر خزمەتگوزاریی دیكە ببینن.

به‌پێی دوایین زانیارییش كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌ رۆژى 17.12.2023 بڵاویكرده‌وه‌، زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەر و سەدان هاوڵاتی ئه‌م کارته‌یان وەرگرتووەتەوە.

لیستی ناوی فەرمانبەرانی تەندروستی هه‌ولێر:

بەهۆی دەوامنەکردنەوە 25 فەرمانبەری دادگای چەمچەماڵ سزا...

بەهۆی دەوامنەکردنەوە 25 فەرمانبەری دادگای چەمچەماڵ سزادران