باڵەخانەی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە _ وێنە: 964
تەنیا بەیانیان بچن
لە هەڵەبجە ئەو کەسانە ئاگادار دەکرێنەوە کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە
964+
ژووری هەواڵ
پاسپۆرتی هەڵەبجە بەهۆی سەرقاڵی بە دانانی سیستەمی نوێی ئەلیکترۆنی، کاتەکانی پێدانەوەی پاسپۆرتی کەمکردووەتەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکات تەنیا بەیانیان سەردانیان بکەن.
لە راگەیاندراوێکدا پاسپۆرتی هەڵەبجە دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی پارێزگای هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزوور کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 14.1.2024 ناتوانن لەکاتی پاش نیوەڕۆدا پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە و دەبێت تەنیا بەیانییەکەی بێن.
لە کاتژمێر 9:00 بۆ 1:30ـی پاش نیوەڕۆ پاسپۆرتە تەواو بووەکان دەدرێنەوە و “دەبێت ئەو کۆدە لەگەل خۆتان بهێنن کە بە رەنگی سەوز بۆتان دیاریکراوە”، پاسپۆرتی هەڵەبجە وا دەڵێت.
پێشتر عەقید فاروق مەعروف بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە بە 964ی وت، سیستمەکە لەم هەفتەیەوە دەکەوێتە کار و پاش نۆژەنکردنەوەی بیناکە تەنیا چەند ئامێرێک ماون کە بهێنرێنە ناو بەرێوەبەرایتیەکەوە.
وتیشی، جیاوازی ئەم سیستمە لەگەل سیستەمی پێشودا بەرزی کوالێتیەکەیەتی کە ئەو کەسانەی گەشت دەکەن بۆ وڵاتان لە فرۆکەخانەکان کاتێکی کەمتریان دەوێت بۆ چەیک کردن و هەروەها کوالێتی پاسپۆرتەکە بەشێوەیەکە کە بواری تەزویر کردنی زۆر کەمە یاخود هەر تەزویر ناکرێت.
بەپێی سیستەمی نوێ پاسپۆرت تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرتە نوێیەکە 91 هەزار دینار دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن لە هەمان رۆژی رایکردنی مامەڵەکانیاندا پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.