ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر له‌كاتى چاندنى چه‌ند جۆره گه‌نم و جۆیه‌ك له‌سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان. وێنه: توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر
گه‌نمى ئارد و ساوار تایبه‌تمه‌نده
له‌سنوورى هه‌ولێر هه‌شت جۆر گه‌نم و جۆ ده‌چێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌ڵێت، هه‌شت جۆر گه‌نم و جۆ له‌سنوورى پارێزگاكه‌یان ده‌چێندرێت، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ى وردیان له‌سه‌ر كردوون و به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكراونه‌ته‌وه.
جۆره‌كانى ئەو گه‌نمەی لە هەولێر دەچێندرێن، بریتین له ھەولێر 2، ھەولێر 3، ھەولێر 4، ھەولێر 8، کۆیە 4، کۆیە 18، و دوو جۆر جۆشیان هه‌یه بریتین له جۆى قەڵا 1 و جۆى قەڵا 2.
عه‌بدولسه‌مه‌د محه‌مه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، نایانه‌وێت گه‌نم و جۆ له ده‌ره‌وه هاورده بكرێت و له كوردستان بچێندرێت، بۆیه ئه‌و جۆرانه‌یان دیاری كردوون بۆ چاندن.
وتیشی “له‌و شه‌ش جۆر گه‌نمه‌ى كارمان له‌سه‌ر كردوون تیایدایه تایبه‌تمه‌نده بۆئه‌وه‌ى بكرێنه ئارد و ساوار”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، ئه‌وان ماوه‌ى چوار ساڵ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نم و جۆیانه كردووه و دواى سه‌ركه‌وتووبونیشی بۆ لیژنه‌ى په‌سه‌ندكردنی دانه‌وێڵه‌ی به‌غدایان ناردووه و ئه‌وانیش جارێكی دیكه‌ى تاقیان كردووه‌ته‌وه.
“هه‌موو ئه‌و جۆر گه‌نم و جۆیانه‌ى دیاریمان كردوون دوورن له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك و له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گونجێن”. ئه‌وه‌ش قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێره.