هۆکارە زانستییەکانی چین؟

بۆچى هەندێ کەس بە باران بارین دڵتەنگ دەبن؟

964+

وریا فەتاح

هەندێ کەس هەر هەور بە ئاسمانەوە ببینێت ئیتر میزاجى تێک دەچێت و دڵى توند دەبێت، تەنانەت دەگاتە حاڵەتی شەرفرۆشتن بە دەوروبەرى، رووە زانستییەکەی ئەم حاڵەتە ئەوەیە کەمی تیشکی خۆر لە کاتی کەشوهەوای هەورو باراناویدا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە مێشکدا کە یارمەتی رێکخستنی باری دەروونی دەدات و بەرپرسە لە دڵخۆشی مرۆڤ.

لەوانەیە هەست بە خەواڵوویی، تاریکی، ئارامبوونەوە یان شڵەژان بکەیت کاتێک باران دەبارێت، ئەمەش راستەوخۆ پەیوەندى بە کۆمەڵێک هۆکاری هۆرمۆنی و دەروونییەوە هەیە.

تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە بۆچی خەڵک درەنگ لە خەو هەڵدەستن کاتێک باران دەبارێت؟، هەموان پێمان وایە چونکە لەو دۆخەدا جێگەمان گەرمە و خەوتن خۆشە ، بەڵام نەخێر، ئەوە پەیوەندى بە ونبوونى تیشکى خۆرەوە هەیە، لە نەبوونى تیشکى خۆردا جەستەمان بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی میلاتۆنین ئەمەش وامان لێدەکات خەواڵوو بین.

دکتۆر تێکسیا ئیڤانس، دەروونناس و مامۆستای زانکۆ لە سانفرانسیسکۆ، دەڵێت: کەمی تیشکی خۆر بۆ چەند رۆژێک پێکەوە دەتوانێت نیشانەکانی خەمۆکی دروست بکات، تەنانەت تووشی شڵەژان ببیت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ریتمی سروشتیی رۆژانەمان تێکدەچێت کاتێک باران بارین بۆ چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
ئەو پسپۆڕە دەڵێت: بەتێکڕا لە ساڵێکدا 67 رۆژ باران دەبارێت و لاى هەندێ کەسیش ئەو دۆخە بە دڵتەنگ بوون و هەستى تەنیایى تێدەپەڕێت.

ئەو پسپۆڕە ئامۆژگارى ئەو کەسانە دەکات کە ئەگەر لە کاتى باران بارین دودڵى و دڵتەنگیان بۆ دروستبوو، گڵۆپەکان بکوژێننەوە و خۆیان بخزێننە ناو جێگە، ئەو دەڵێت:” بەپێى توێژینەوەی دەروونى، رووناکی دەتوانێت سیرۆتۆنین بەرز بکاتەوە، ئەمەش کاریگەرى لەسەر بارى جێگیرى دەرونى و دڵخۆشى دروست دەکات”.

بەپێچەوانەوە، لاى هەندێ کەس، باران بارین دۆخێکى ئارامکەرەوەیە بۆ دەرونیان، دەنگى باران یارمەتیان دەدات بچنە حاڵەتێکى جێگیرى دەرونیی یان خەوێکى قوڵەوە، بەشێوەیەک کەشى باران کاریگەرى ئەرێنى لەسەر دەرونیان دادەنێت و بە باران بارین دڵخۆش دە