حاسڵاتی نیوەی رۆژ

سەرۆکی عێراق هۆشداریی دەدات و ئێرانیش ناچێتە شەڕەوە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت: زۆر بەتوندی دژی فراوانبوونی بازنەی شەڕەکەین، دەشێ ئەم شەڕە هەمووان بسووتێنێت.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: سەکۆیەکی گەورەی هاویشتنی موشەکمان لە ناوەڕاستی غەزە تێکشکاند کە ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی لەڕێیەوە موشەک بگیرێتە ئیسرائیل.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانییەوە بڵاویکردەوە: ئێران پشتیوانی حوسییەکان دەکات، بەڵام نایەوێت خۆی بەشێوەیەکی راستەوخۆ خۆی لەشەڕەکەوە تێوەبگلێت.

سوپای ئەمریکا رایگەیاند دوو مارێنزی لەنزیک کەناراوەکانی سۆماڵ بزربوون، ئێستا هەموو هێزەکانی ئەو دەوروبەرە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ دۆزینەوەی دوو سەربازەکە.

ئاردۆگان رایگەیاند: وڵاتەکەی بەڵگە و وێنەی بۆ سزادانی ئیسرائیل خستەوە روو وەک بەشێک لەو سکاڵایەی لە دادگای نێودەوڵەتی بە تۆمەتی جینۆساید لەسەر ئیسرائیل تۆمارکراوە.

سوپای ئەمریکا دیسان لە حوسییەکانی دایەوە، دەڵێت سیستەمی رادارمان کردووەتە ئامانج و بەردەوامیش دەبین، پێشبینی دەکات حوسییەکانیش کاردانەوەیان هەبێت.