بەدواداچوونی 964

فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدە‌غەکراوە بەڵام بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی، ئێستا لە زاخۆ بازاری فرۆشتنی ئەو بابەتانە بە ئۆنڵاین گەرم بووە، ڤیدیۆیەک دەست 964 کەوتووە، کەسێک رێکلام بۆ (ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی) دەکات، دەڵێت “بەشێوەی ئۆنڵاین هەمانە و دەینێرین بۆ هەر شوێنێک لە کوردستان ئەگەر داوای بکەن”.

ئەمڕۆ هەینی 12.1.2024 نزیکەی دوو هەفتە بەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی تێپەڕدەبێت.

کوڤان ئاڤدەل، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی زاخۆ بە 964ی وت، “لە ئێوەوە ئاگادارین کە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێت، بەدڵنیایی لێپرسینەوە دەکەین”.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی زاخۆ ئەوەش دەڵێت، “بڕیاری قەدەغەکردنی ئەوەیە چیتر بەکارنەهێنرێت، نەک بە ئۆنڵاین بفرۆشرێت، لەرێگەی ئێوەوە داوا دەکەین هەر کەسێک زانیاری لەسەر شوێنێک هەیە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە ئۆنڵاین دەفرۆشێت با ئاگادارمان بکاتەوە”.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو هەموو شوێنەکانی بازرگانیکردن بە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترونی لە زاخۆ ئاگادارکراونەتەوە، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ بازرگانیکردن پێیانەوە قەدەغە دەکرێت.

بوو بەراست.. لە یەکشەممەوە ڤەیپ و جگەرەی ئەلکترۆنی بەتە...

بوو بەراست.. لە یەکشەممەوە ڤەیپ و جگەرەی ئەلکترۆنی بەتەواوی قەدەغەیە