لە سەوزیدا

سلێمانی یەک هەنگاوی ماوە بۆ ستانداردی جیهانی

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ساڵى رابردوو 105 گوڵ و دار لە سلێمانى رووێندراوە و یەک هەنگاویان ماوە بۆ ئەوەى لە ستانداردى جیهانى نزیک ببنەوە.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964 وت، “ئێستا رێژەی سەوزایی لە سلێمانی نزیک بوەتەوە لە 20% و لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ گەیشتن بە ستانداردى جیهانى و یەک هەنگاومان ماوە”.

بەپێى ستانداردى جیهانى، شارى سلێمانى پێویستى بە 20%ى رێژەى سەوزایى هەیە، بەوتەى بەڕێوەبەرى باخچەکانى سلێمانى، لە داهاتوویەکى نزیکدا دەگەن بە ستانداردى جیهانى.

“ساڵى رابردوو، 60 هەزار نەمام و دەوەن، لەگەڵ 45 هەزار گوڵ لە سلێمانى رووێندراون”، بەهرۆز سالار، واى بە 964 وت.

هەرچەندە لە وەرزى هاویندا بەهۆى کەمئاوییەوە زۆر جار باخچە و بلوارەکانى سلێمانى توشى گرفت دەبن، بەڵام بەوتەى بەڕێوەبەرى باخچەکان، هەوڵیانداوە لە هەرشوێنێک سەوزایى و دار و گوڵ بڕوێنن، سیستمى ئاودێرى لەبەرچاو بگرن.

لە سلێمانی نزیکەى 650 باخچە و 12 پارک هەیە کە زیاتر لە سێ ملیۆن داریان تێدایە، لە وەرزى هاویندا رۆژانە پێویستیان بە زیاتر لە پێنج ملیۆن لیتر ئاو هەیە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

لە سلێمانی باڵەخانەکەت سەوز نەکەی سزا دەدرێی

لە سلێمانی باڵەخانەکەت سەوز نەکەی سزا دەدرێی

پارکی هەواری شار گوڵباران دەکرێت

پارکی هەواری شار گوڵباران دەکرێت