لەکوێ بووە؟

دایکێک بە دەستی کوڕەکەی کوژرا

پێشەوا محەمەد

لە شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام ژنێک لە لایەن کوڕەکەیەوە کوژرا و رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، هۆکاری کوشتنە بۆ کێشەی خێزانی گەڕێندراوەتەوە.

رێکخراوەکە کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.1.2024 بڵاویکردووەتەوە، کوڕەکە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان بووە و دایکی خۆی بە چەک کوشتووە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوەکە، ئەوە دووەمین ژنە کە لە سەرەتای ساڵی نوێی 2024ـەوە لە پارێزگای ئیلام کوژراوە.

لە ساڵی 2023ـشدا نزیکەی 122 ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە کوژراون و زۆربەی حاڵەتەکان لە لایەن هاوسەرەکەیانەوە بووە.