وێستگەیەکی نەوت لە عێراق
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبووه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 11.1.2024 نرخی نەوت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆرسه‌ی جیهانیدا بەرزبووەوە، بازاڕەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە لە بەرامبەر زیادبوونی کتوپڕی نه‌وتی خاونی ئه‌مباركراوی کۆگاکانی ئەمریکا کە بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت بە رێژەی نزیکەی 80 سەنت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 20 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.28%، كه نرخی به‌رمیلێك بۆ 71.57 دۆلار به‌رزبووه‌وه، هەروەها نرخی نەوتی خاوی برێنت 21 سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 0.27% و نرخی به‌رمیلێك گەیشته 77.01 دۆلار.
ئیدارەی زانیاری وزەی ئه‌مریكا، دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوو، کۆی نەوتی خاوی ئه‌مباركراوی ئەمریکا یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 432.4 ملیۆن بەرمیل، به‌ڵام شڕۆڤەکارانی بازاڕی نه‌وت پێشبینیی ده‌كه‌ن 700 هەزار بەرمیل له‌و رێژه‌یه‌دا کەم ببێتەوە.