پێش حەوت ساڵ گۆرانییەکە دانراوە
نامۆ کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
+964
پەری ساڵح
هونەرمەند نامۆ دوای ساڵانێک بێدەنگی کلیپێکی نوێ بە ناونیشانی “تۆ بڵێ دێم” بڵاودەکاتەوە، کە پێشتر ئەو گۆرانیەی بۆ خانمە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ ئامادە کردووە.
ئەم کلیپە لە ئێران کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، ئاوازەکەی و بەشێک لە هۆنراوەکەی لەلایەن نامۆ خۆیەوە دانراوە، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، “حەوت ساڵ پێش ئێستا ئەم گۆرانیەم ئامادە کردبوو بۆ خانمە گۆرانیبیژێکی بەناوبانگی کوردستان، بەڵام وازیهێنا و هیواش دەخوازم بگەڕێتەوە”
نامۆ ماوەیەکی زۆرە کلیپی نەبووە، بەڵام کاری بۆ هونەرمەندان کردووە و هەندێک جاریش گۆرانیەکانی کەڤەر دەکردەوە یان تراکێکی بەجیا بڵاودەکردەوە، دەشڵێت هۆکاری بێدەنگی ئەم چەند ساڵەم تەنیا پشوودانێک بوو تا بزانین بارودۆخی ئێستای هونەر و موزیکی کوردی چۆنە و زیاتر ئاشنای بین.