سەبارەت بە غازی LPG

964 مەترسیەکی گەورەی سەر شەقامی ئیسکان ئاشکرا دەکات

964+

فەهمی نەبی

964 ڤیدیۆیەکی دەستکەوتووە دەردەکەوێت یەکێک لە چێشتخانەکانی شەقامی ئیسکانی هەولێر بەم قەرەباڵغیەی شەو، تانکی غازەکانی پڕ دەکاتەوە، بەرگری شارستانی دەڵێت بەهیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە.

مقەدەم مامەند ساڵح بەرپرسی لیژنەی باڵای بەرگری شارستانی بۆ غازی LPG بە 964ی وت، بەپێی رێنمایی بەرگری شارستانی ئەو تانکەرەی غازی LPG دەگوازێتەوە بۆ ماڵان یان چێشتخانەکان، ئەو کاتە دەبێت لەو شوێنە هەموو جموجۆڵێک بوەستێت، بەهیچ جۆرێک ئەوەی لەم ڤیدیۆیە دەبینرێت رێگە پێدراو نییە، تەنانەت ئەم پرۆسەیە هێندە هەستیارە لەو کاتە نابێت مۆبایلیش بەکاربێت.

مقەدەم مامەند ئەوەش دەڵێت، لەرووی کەشەوە ئێستا کێشەی نییە و وەرزەکەی ساردە، بەڵام بەهیچ جۆرێک نابێت لەو کاتە غازی LPG بگوازرێتەوە، پێویستە لەکاتێک بێت بەرەبەیان بێت، یان کاتێک بێت ئەو شەقامە چۆڵ بێت، دەبوو لەو کاتە ئەو شەقامە قەدەغەی ئۆتۆمبێڵی لێ بکرایە.

964 پەیوەندیکردووە بە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر ئەو وتی، “ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت رێگەپێدراوە، بەڵام سەبارەت بە کاتەکەی لیژنەکانمان بەداواداچوون دەکەن”.

ئەوەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، لەسەر تانکەرەکە نوسراوە “زۆر مەترسیدارە”.

بەهۆی مەترسی تەقینی تانکی غازی LPG بەشە ناوخۆییەک چۆڵکر...

بەهۆی مەترسی تەقینی تانکی غازی LPG بەشە ناوخۆییەک چۆڵکرا

رێکارەکانی چاودێریکردنی سیستمی غازی LPG ماڵان هەر بەردە...

رێکارەکانی چاودێریکردنی سیستمی غازی LPG ماڵان هەر بەردەوامە