بەشێک لەو دارانەی کە بڕدراونەتەوە. فۆتۆ: فەرمانگەی ژینگەی سۆران.
نزیکەی 50 دار نەماون
کۆمپانیایەک لە سۆران “قەتڵ و عامی” درەختی کردووە
964+
ژووری هەواڵ
کۆمپانیایەک لەکاتی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران چەندین درەختی لەنێوبردووە، فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەکە نیگەرانە و دەڵێت، ئەمە “قەتڵ و عامی درەختە” کە کۆمپانیاکە ئەنجامیداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.1.2023، هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری ژینگەی سۆران بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 40 بۆ 50 نەمام لە شوێنی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران هەبوون، ئێستا هیچیان نەماون.
“بڕیار بوو ئەو درەختانە لە رەگەوە دەربهێندرێن و لە شوێنێکی دیکە بڕوێندرێن، بەڵام بەشێک لەو درەختان بڕاونەتەوە و بەشەکەی دیکەیان دیارنەماون”، هەژار ماهیر وای وت.
درەختەکان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 20 ساڵدایە و لەجۆری سنەوبەرن.
ژینگەدۆستان فەرمانگەی ژینگەی سۆرانیان ئاگادار کردووەتەوە کە کۆمپانیای جێبەجێکار درەختەکانی لەنێوبردووە.