هۆڵێکی سینەما لە هەولێر. وێنە:964+
بۆماوەی یەک ساڵە
لە هەولێر بڕۆن بەخۆڕایی سەیری فیلمی کوردی بکەن
964+
شیـراز عەبدوڵا – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بۆ ماوەی یەک ساڵ، هۆڵی ئیمپایەر سینەما کە دەکەوێتە نێو فامیلی مۆڵ لە سەر شەقامی 100 مەتری هەولێر، دیاریکردووە بۆ نمایشکردنی فیلمی کوردی بەخۆڕایی.
نمایشکردنی فیلمەکان بەپێی چالاکی وەرزی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر دەبێت، کە لە کەرنەڤاڵی سینەمای جیهانیدا لە هەولێر راگەیەندرا .
شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر بە 964ـی وت، “بۆ ساڵێک سینەماکەمان گرتووە و هاوڵاتیان دەتوانن هەموو چوارشەمەیەک بێ بەرامبەر و بێ تکت سەیری فیلمی کوردی بکەن، ئامانج لەو کارەیان زیاتر کردنی رۆشنبیری بینینی فیلمە لە کوردستان.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.1.2024، کەرنەڤاڵی 128 ساڵەی سینەمای جیهانی لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە کۆتایی کەرنەڤاڵەکەدا هەشت گروپ و کۆمپانیا و سەنتەری پاڵپشت و بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی خەڵاتیان پێبەخشرا.
پێداچوونەوە: هاوبەش