رووداوه گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه
ئیسرائیل ئه‌مڕۆ نۆ سه‌ربازی كوژراوە و داوا دەکات ئەمریکا ئێران رابگرێت
964+
ژووری هەواڵ
یوئاف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوای له ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كرد، فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا زیاتر پەرە نه‌سێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئێستا پێشینه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه لە بەرەی باکور دانیشتوان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان دوای گۆڕینی دۆخی ئەمنی.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، پێنج سه‌ربازی دیكه‌یان له كه‌رتی غه‌زه كوژراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان ته‌نیا ئه‌مڕۆ گه‌یشته نۆ سه‌رباز.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیله‌وه زانیاریی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل به ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، له قۆناغی داهاتوو هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر غه‌زه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی دایه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كه هێرشه‌كانیان له ده‌ریای سووره‌وه رابگرن، به پێچه‌وانه‌وه دووچاری هێرش ده‌بنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش رایگه‌یاند، جێی قبوڵ نییه ئازادی جوڵه‌ی ده‌ریاوانی له ده‌ریای سوور به‌هۆی هێرشی حوسییه‌كانه‌وه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
میدیای ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل به‌رپرسی یه‌كه‌ی درۆنه‌كانی حزبوڵای لوبنانی، عه‌لی حوسێنی كوشتووه، كه له گوندێكی باشووری لوبنان بۆردومانیان كردووه.
به‌ڵام حزبوڵا له لای خۆیه‌وه ره‌تیكرده‌وه عه‌لی حوسێن كوژرابێت.