حاسڵاتی ئەمڕۆ
سوپای ئیسرائیل: سەرنجی زیاترمان لەسەر حەشارگەکانە
+964
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری بەرپرسانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە: ئیسرائیل دەستی کردووە بە گۆڕان لە هەڵمەتی فراوانی زەمینی و ئاسمانی لە غەزە بۆ قۆناغێکی وردتر بۆ ئامانجەکانیان
و دەڵێن هیوادارین تا کۆتایی مانگی یەک قۆناغەکە تەواو بکەن
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ئێستا سەرنجی زیاتر دەخەینە سەر مۆڵگە و حەشارگەکانی حەماس لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەزە و دەشڵێت سوپا هێرشە زەمینییەکانیان لە سەنتەری خان یونس فراوانتر دەکەن
لە درێژەی کاردانەوەی کوشتنی عاروری لە لوبنان
حیزبوڵای لوبنانی چەند هێرشێکی کردوەتە سەر باکووری ئیسرائیل و چەند بنکەیەکی سوپای ئیسرائیلیان بە ئامانج گرتووە
ئیسرائیلیش چەند هێرشێکی لە باشوری لوبنان ئەنجامداوە و
و سێ چەکداری حیزبوڵا کوژراون
واشنتۆن پۆست بڵاوی کردوەتەوە: چەند رۆژێک لەمەوبەر لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا دایک و مامی سەربازێکی ئەمریکی لە کەرتی غەزە رزگارکراون
ئەمریکا و میسر و ئیسرائیل لەو ئۆپراسیۆنەدا بەشداربوون
ئۆپراسۆنەکە تایبەتە بە رزگارکردنی هاوڵاتییانی ئەمریکی لە غەزە
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار سەربازیان کوژراوە لە کەرتی غەزە و بەمەش کۆی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەزە گەیشتە 182 کوژراو