رووسیا ئاگربه‌ستی راگه‌یاند و ئۆكراینا ره‌تیده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، فەرمانی ئاگربەستی بە درێژایی تەواوی هێڵی پێشەوەی نێوان لایەنەکان لە ئۆکراینا راگه‌یاند، به‌ڵام ئەو وڵاتە ره‌تی ده‌كاته‌وه.
بە گوێرەی فەرمانی سەرۆک کۆماری رووسیا، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن کرێملینەوە بڵاوکراوەتەوە و ئاژانسی نۆڤۆستیی رووسیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاتووه “بە لەبەرچاوگرتنی بانگەوازی پاتریارکی پیرۆزی کیریل، وەزیری بەرگری رووسیا رادەسپێرم کە بەدرێژایی هێڵی پەیوەندی نێوان لایەنەکان له ئۆکرانیا، شه‌ڕ بوەستێنێت لە کاتژمێر 12:00 لە 6ی كانوونی دووه‌م تا کاتژمێر 24:00 ی رۆژی 7ی كانوونی دووه‌می 2023”.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: بە پشتبەستن بەو راستییەی کە ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتییانەی كریستیانی ئۆرتۆدۆکسن و لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەژین، داوا لە لایەنی ئۆکرانیا دەکەین ئاگربەست رابگەیەنن و دەرفەتیان پێبدەن لە شەوی یادی له‌دایكبووندا بەشداریی قه‌داس بكه‌ن.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کیریلی پاتریارکی مۆسکۆ داوای ئاگربەستی جەژنی کریسمسی کرد، بۆ ئەوەی مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکان بتوانن لە شەو و رۆژی یادی له‌دایكبووندا بەشداری لە نوێژەکاندا بکەن.
له به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا میخایلۆ پۆدۆلیاك، بۆ تۆڕی بی بی سی قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت “ئه‌مه دووڕوویی سیاسییه و ئێمه ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه”.
جه‌ژنی كریسمس له رووسیا له 7ـی كانوونی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات، له كاتێكدا له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كریستیانن، جه‌ژنی كریسمس له 25ـی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی سه‌ری ساڵ ده‌خایه‌نێت.
لە 24ـی شوباتی رابردووەوە رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سه‌ر ئۆکراینا دەستپێکردووە و تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه و به سه‌دان كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به هه‌زاران كه‌سیش ئاواره‌بوونه.