تین هاگ متمانەى بەخۆیەتى

سانچۆ و ڤان دى بێک بەڕێدەکرێن

964+

وریا فەتاح

تین هاگ راهێنەری مانچێستەر یونایتد بێ هیوابووە لە تواناکانى جادۆن سانچۆ و ڤان دی بێکی یاریزانانی تیپەکەی، بۆیە میدیاکانى بەریتانیان باس لەوە دەکەن تین هاگ رازى بووە هەردوو یاریزانەکە ریزى شەیتانە سوورەکان جێبهێڵن.

ئیریک تێن هاگ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد رایگەیاند، یاریزانەکان دەبێت متمانەیان بە تواناکانیان هەبێت بۆ یاریکردن لە تیپەکەدا، چونکە مان یوو سەردەستەى یانە گەورەکانى ئینگلیزە و 20 جار پرێمەرلیگى بردووەتەوە، بەڵام وەک میدیاکان باسى دەکەن، تین هاگ لە تواناکانى چەند یاریزانێک بێ هیوا بووە.

میدیاکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن، بڕیارە جادۆن سانچۆی یاریزانی باڵی راست بە خواستن بگەڕێتەوە بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتموند.

سانچۆى تەمەن 23 ساڵ، لە مانگی ئابی 2021 لە یانەى دۆرتمۆندەوە بە بڕی 85 ملیۆن رووى لە یونایتد کرد و گرێبەستی 5 ساڵەی واژۆ کرد، بەلام بەهۆى ونبونى تواناکانى، لە پلانەکانى تین هاگدا فەرامۆشکراوە

یەکێکى دیکە لە یاریزانەکان، دۆنی ڤان دی بێکی هۆڵەندی و هاوشارى تین هاگى راهێنەرە، بەهۆى ئاستە ناجێگیر و خراپەکەیەوە پەتى ئارامى تین هاگى پساندووە و رەزامەندی داوە یاریزانەکەى بە خواستن روو لە ئینتراخت فڕانکفۆرت بکات.

چاوەڕوان دەکرێت لە مێرکاتۆی ئەم زستانەدا ئەو دوو گواستنەوەیە بێنە ئەنجامدان.

هاوسەرەکەی دی خیا بە سعودیە رازیی نییە

هاوسەرەکەی دی خیا بە سعودیە رازیی نییە