ئەو زەویەی بۆ ئەنفالکراوان دانرابوو لە کەرکوک درا بە وەبەرهێنەر

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

پێش  رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017  ئیدارەی کەرکوکی ئەو سەردەمە بڕیاری دا زەویەکی پەنجا دۆنمی بکرێت  بە یەکەی نیشتەجێبون بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش و ئەنفالکراوەکان لە گەڕەکی شۆراو، بەبێ ئاگاداری خۆیان ئیدارەی ئێستای کەرکوک داویەتی بە وەبەرهێنەر.

ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش و ئەنفالکراوەکان گردبوونەوە و داواکارن ئەو پرژەیە رابگیرێت کە دەستی پێ کردوە لەسەر زەویەکانیان  ئەگەر نا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

هونەر عومەر خانەوادەی شەهید بە 964ـی وت، ئەو زەویە بۆ ئێمە تەرخا کراوە، بەڵام ئێستا دەستی بەسەرداگیراوە لە لایەن وەبەرهێنەرێک لە لایەن ئیدارەی کەرکوکەوە ئێمە رێگەیان پێ نادەین پرۆژەی تێدا دروست بکرێت.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو زەویە دوای ئەوەی بڕیار درا بکرێت بە یەکەی نیشتەجێبون لە لایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام جێ بەجێ نەکراوە بۆیە ئیدارەی کەرکوک بە مافی خۆی دەزانێت پرۆژەی لەسەر دروست بکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی