هێلکەیەک ئامادەکراوە بۆ خواردن و پەلەی سپی لەسەر دەرکەوتووە _ وێنە: پێگەی Google
سامانی ئاژەڵ باسیدەکات
پەڵە و تەنکیت لە هێلکە بینی هەڵە تێمەگە
964+
ئەحمەد مستەفا
سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی روونکردەوە لە بارەی توێکڵ تەنکی هێلکە و بوونی پەلە لەسەر زەردێنەی هێلکە دەدات و دەڵێت، ئەوانە مانای وانییە هێلکەکە نا تەندروستبن بۆ خواردن.
خەڵک بەگشتی، لەسەر سفرە و بۆ خوانەکانیان هێلکە بەکاردەهێنن، جەمال حوسێن، بەڕێوەبەری بەشی سامان ئاژەڵ لە سلێمانی روونکردنەوەی لەسەر سێ دۆخی جیاوازی هێلکە بۆ 964 دەدات، کە لەکاتی کڕین یان بەکارهێنان بەرچاوو دەکەون.
-هۆکارەکانی پەڵەکانی سەرهێلکە چین؟
هەندێک ناوچە لە توێکڵی هێلکەدا کەمێك تەنکترن، مریشکی بە تەمەن زیاتر ئەگەری بەرهەمێنانی ئەم جۆرە هێلکەیان لێدەکرێ، مەرج نیە ئەو هێلکانەی بەم جۆرەن تەندروستنەبن و نەشێن بۆ خواردن، بەڵکو وا باشترە زووتر بەکاربهێنرێت.
– بوونی پەڵەی سپی لەسەر زەردێنەی هێلکە چی دەگەیەنێت؟
کە هێلکەیەك دەشکێنین دەبینیت لەسەر زەردێنەکەی پەڵەیەکی سپی هەیە، لە راستیدا بوونی ئەم پەڵەیە یان ئەم ریشاڵە سپیانە مانای ئەوەیە کە هێلکەکە تازە و نوێیە و تەندروست و شیاون بۆ خواردن، نابێت فڕێ بدرێت.
– بۆچی زەردێنەی هێلکە سەوزباو دەبێت کاتێك زۆردەکوڵێنرێت؟
تێبینی ئەوەکراوە، زەردێنەی هێلکەتوێژاڵێکی سەوز لەسەری دروستدەبێت کاتێك زیاد لە پێویست دەکوڵێنرێت، راستی دروستبوونی ئەم رەنگە لەسەر زەردێنەی هێلکە ئەوەیە لەکاتی کوڵاندنی هێلکەدا ئەو ترشە ئەمینیانەی کە لەپڕۆتینی هێلکەدا هەیە بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەفۆرمی سەرەتایی خۆیانەوە دەگۆڕێن، و رەنگێکی سەوز بەدەوری زەردێنەی هێلکەکەدا دەردەکەوێت.