دژی ئەوەن 10 نان بکرێت بە 1000دینار
خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر گردبوونەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا
لەبەردەم بینای پارێزگای هەولێر ژمارەیەک لە خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
خاوەن نانەواخانەکان دژی ئەوەن 10 نان بکرێت بە هەزار دینار و دەڵێن لە زەرەردان و هەڕەشەی داخستنی نانەواخانەکان دەکەن.
یەکێک لە خاوەنی نانەواخانەکان بۆ 964 دەڵێت: پێشتر 4 نانیان بە کێشی 160 گرام داوە بەهەزار دینار ئێستا دەڵێن دەبێت 10 نان بە کێشی 90 گرام بدەن بە هەزار دینار.
وتیشی، بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارە رۆژانە 25 بۆ 30 هەزار دینار زەرەر دەکەن و کرێی کرێکارەکان و ئارد و عەلاگە و کارەبا ناتوانن پەیدابکەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی