تەنیا %3 سەروو 65 ساڵن
ژمارەی دانیشتوانی عێراق 43 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
+964
ژووری هەواڵ
ئێستا لە عێراق 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس دەژین، زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئەو خەڵکەش لەناو شارەکاندا دەژین و ئەوەی دیکە لە گوندەکانن.
عەبدولزەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند هەتا کۆتایی 2023 ئەم داتایانە تۆمارکراون، بەشی هەرە زۆری ئەو خەڵکەی لە عێراقدا دەژین تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵدایە، ئەوانەی 65 ساڵیان تێپەڕاندووە تەنیا %3ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن.
داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق:
– ژمارەی دانیشتوان: 43,324,000 کەس
– شارنشینەکان: %69.9
– گوندنشینەکان: %30.1
– ئەوانەی تەمەنیان لەخوار 15 ساڵەوەیە: %41
– ئەوانەی تەمەنیان 15 بۆ 64 ساڵ: %57
– ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە: %3
بەپێی ئەم داتایەی وەزارەتی پلاندانان عێراق لە ریزبەندی چوارەمدایە لەناو وڵاتە عەرەبییەکان لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە، لە دوای میسر و جەزائیر و سۆدان.
ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکان بەم شێوەیەیە:
میسر: 110,000,000
جەزائیر: 45,600,000
سۆدان: 46,300,000
عێراق: 43,324,000
مەغریب: 38,300,000103 ساڵ بەسەر دامەزراندنى سوپاى عێراقدا تێدەپەڕێت