داشکاندنی پارەی کارەبا نەوەستاوە

فڕن و نانەواکان بەخۆیان و بەڵگەکانەوە بچن بۆ کارەبا سلێمانی

964+
ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی کارەبای سلێمانی دەڵێت، لێخۆشبوونى 50% بڕە پارەى کارەباى لە فڕنى سەموون و نانەواخانەکان، بەردەوامە و نەوەستاوە.

بۆ ئەوەی داشکاندنەکە وەربگری دەبێت بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆتدا ببەی بۆ کارەبای سلێمانی.

سیروان محەمەد، بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کارەبای سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، کە ئەوان ئاگادارى سەرجەم خاوەن فڕنی سەموون و نانەواخانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکەنە، داشکاندنی 50% ی پارەى خەرجى کارەباکانیان جێبەجێ دەکرێت و نەوەستاوە.

کارەبای سلێمانی بۆ ئەو کارەی، پشتی بە بڕیاری وەزارەتی کارەبا لە 10.4.2022 بەستووە، بەوتەی سیروان محەمەد بێت، ئەو خاوەن فڕن و نانەواخانانەی بیانەوێت سوودمەندبن لە بڕیارەکە، دەبێت بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆیان ببەنە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با تا کارى داشکاندنەکەیان بۆ بکرێت.

بەهۆی پشیلەیەکەوە کارەبای گەڕەکێکی سلێمانی بڕا

بەهۆی پشیلەیەکەوە کارەبای گەڕەکێکی سلێمانی بڕا