تازه ئاشكرا بووه
بالۆن دۆری 2021 به فشار دراوه‌ته مێسی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆژنامه‌ی لۆموندی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كردووه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان فشاری له گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی مێسی له 2021 بالۆن دۆر به‌ده‌ست بهێنێت.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، باسكال فێری، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی گۆڤاره‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان هه‌بوو.
رۆژنامه‌كه، كه دیارترینه له فه‌ره‌نسا، نووسیویه‌تی، ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی فشاریان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بالۆن دۆر به‌ده‌ست بهێنێت.
لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی خاوه‌نی 8 نازناوی بالۆن دۆره، كه دواترینیان له 2023 بوو، كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین نازناوی مۆندیالی 2022ی برده‌وه.