دوای ماوەت و پشدەر

سنووری باڵەکایەتی بۆردوومان کرا

ژووری هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوری باڵەکایەتی بۆردوومانکرا.

لەپاڵ بۆردوومانی ناوچەکانی پشدەر و ماوەت ئەمڕۆ باڵەکایەتیش بۆردوومان کراوە.

شایەتحاڵێک لەو ناوچەیە بە 964ی وت، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە پێی دەوترێت “کنێرێ” لە دۆڵی باڵەیان کە دەکەوێتە نێوان گوندی وەسان و سەرنێڵ.

بەوتەی ئەو شایەتحاڵە ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە، بەئاسانی  لە شوێنی نیشتەجێبوون بینراوە، بەڵام نازانرێت زیانی گیانی هەبووە یان نا، لەو ناوچەیە مەزەندە دەکرێت چەکدارانی پارتی کرێکارانی لێ هەبێت.