"پێکەنینمان لێبووە گریان"

یەکەمی سەرئاستی گەرمیانە و چاوەڕوانی نمرەی بەرزتریش بووە

میلاد جەلال- کەلار

دانیا یوسف لە پۆلی 9ـی بنەڕەتی یەکەمی سەر ئاستی کوردستان بوو، ئێستاش بە کۆنمرەی 688 بووەتە یەکەمی گەرمیان لە بەشی زانستی، بەڵام نمرەکەی دڵخۆشی نەکردووە.

دانیا بۆ 964 دەڵێت: “دوێنێ کە نمرەکەم وەرگرتەوە سەرەتا دڵخۆش نەبووم، بەڵکو دەستم کرد بە گریان و دۆخی ماڵمان وەک تەعزێی لێهات، چونکە من چاوەڕێی نمرەیەکی زۆر لەوە بەرزتر بووم کە بۆم هاتووەتەوە.

ئەم خوێندکارە سەرەڕای ئەوەی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی دەڤەرەکەی بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی چاوەڕوانییە بەرزەکەی بۆ نمرەکانی، وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی بەوشێوەیە شۆکێکی گەورەی لای خۆی و خێزانەکەی دروستکردووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح