هۆکار چییە؟

لە نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر وەرگرتنی مامەڵە وەستا

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، لەنووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر وەرگرتنی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت وەستاوە.

ئەمڕۆ شەممە 6.1.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی هەولێر ئەو ئاگاداریەی بڵاوکردوەتەوە و هۆکارەکەی بۆ كارکردن لە گۆرینی سیستەمی پاسپۆرت بۆ ئەلیکترۆنی گەڕاندوەتەوە.

ئەو هاوڵاتیانەی بەنیازی دەرھێنانی پاسپۆرتن پێویستە دوای وەرگرتنی نۆڕە و تەواوبوونی پێویستیەکانی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، لەبری ئەوەی سەردانی نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر بکەن، پێویستە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی ھەولێر بکەن لە گەڕەکی 32ی پارک لە پشت بەشی مۆلەتی ھاتووچۆی ھەولێر.

لە ئاگاداریەکە ئەوەش هاتووە، هێشتا دیار نییە کەی رێکارەکانی دانانی سیستمی ئەلیکترۆنی لە نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بوو هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە.

بۆ ئەوانەشی لەماوەی رابردوو لە نووسینگەی دووی پاسپۆرت، پەنجەمۆریان تاوەکو 3.1.2024 بووە، لە بەیانی رۆژی یەکشەممە دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە گەڕەکی 32ی پارک سەردان بکەن و پاسپۆرتەکەیان وەرگرنەوە.

ئەگەر چوویت بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت دەوامی بەڕێوەبەرایەتیەکە لە 8:30 تاوەکو 5:30ی ئێوارەیە.

ئەگەر بەنیازی پاسپۆرتی دووی هەولێری ماستەر کاردت لابێ...

ئەگەر بەنیازی پاسپۆرتی دووی هەولێری ماستەر کاردت لابێت

خەڵکی کۆیە پەلەی پاسپۆرتیان بوو بچن بۆ هەولێر

خەڵکی کۆیە پەلەی پاسپۆرتیان بوو بچن بۆ هەولێر