له هه‌ولێر
ته‌قینی غاز كه‌سێكی كوشت و به‌رگریی شارستانییش ئاگادار نییه
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆی تەقینی غاز لە مالێكی گەڕەكی پێنجی حەسارۆكانی هه‌ولێر، پیاوێكی تەمەن 76 ساڵان گیانی لەدەست دا، به‌رگریی شارستانیش روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن، كه‌س ئه‌وانی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
رووداوەكە پێنجشەمەی رابردوو روویداوە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك، كه له رووداوه‌كه سووتابوو، گیانی له ده‌ست دا.
964 پەیوەندی كرد بە بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی ئیمرجنسیی هه‌ولێره‌وه كرد، د.رەوەند حەوێزی بەڕێوبەری نەخۆشخانەكه بە 964 وت رێژەی سووتانی هاوڵاتییه‌كه %90 بوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.
بەرگریی شارستانیی هه‌ولێر بەیاننامەیه‌كیان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن، كه‌س ئه‌وانی له رووداوه‌كه ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێویسته له رووداوی ئاگردا په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
كاروان میراوده‌لی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، لە چوار رۆژی رابردوو ئاگادار نەكراوینەته‌وه رووداوێكی لەم جۆرە روویدابێت، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی رزگاری و شاره‌وانیش په‌یوه‌ندیمان كردووه و ئه‌وانیش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه‌س بۆ رووداوه‌كه په‌یوه‌ندیی پێوه نه‌كردوون و ئاگاداریان نه‌كردوونه‌ته‌وه.
میراوده‌ولی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات بۆ هه‌ر رووداوێكی ئاگر و هاوشێوه، په‌یوه‌ندیی به 115ه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانایانه‌وه بچن.
هاوكات دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، لە گوندی حلواتی ناوچەی عەنادیەی سەر بە ناحیەی زابی قەزای حەویجە له باشووری کەرکوک، بەهۆی تەقینی تەباخێکی چێشتلێنان دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا، هه‌روه‌ها بەشێک لە خانووەکەیان داڕما.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا