باشووری کەرکوک
دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆی تەقینی تەباخێکی چێشتلێنان سێ کەس گیانیان لە دەست دا، ته‌رمه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كرا.
رووداوه‌كه دره‌نگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی سەر بە ناحیەی زاب روویداوه، كه بەهۆی تەقینی تەباخێكه‌وه دایکیک دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا.
عەدنان عەبد، دانیشتوی ناحیەی زاب بە 964ی وت، لە گوندی حلواتی ناوچەی عەنادیەی سەر بە ناحیەی زابی قەزای حەویجە له باشووری کەرکوک، بەهۆی تەقینی تەباخێکی چێشتلێنان دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لە دەست داوه، هه‌روه‌ها بەشێک لە خانووەکەیان داڕماوه.
هه‌روه‌ها سەرچاوەیەک لە بنکەی تەندروستیی زاب بە 964ی وت، بەر لە هێنانیان بۆ لای ئه‌وان، ئه‌و سێ هاوڵاتییه گیانیان لە دەست دابوو، بۆیه تەرمەکانیان رەوانەی هۆبەی پزیشکیی دادی کەرکوک کرا.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتری له باره‌ی رووداوه‌كه نه‌بوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا