٪4ی دانیشتووانی غەزە تیاچوون
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل لێکۆڵینەوە دەکات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن ئامێرە تەکنەلۆژییە پێشكه‌وتووه‌كانی چین گەیشتوونەتە ده‌ست بزووتنەوەی حەماس، ئەمەش لە کاتێکدایە ته‌لئه‌بیب نیگەرانه له‌وه‌ی چین به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له شه‌ڕه‌كه تێوه‌گلابێت.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه، بڕیار وایه سه‌ردانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بییش بكات.
روانگه‌ی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، 4%ی كۆی دانیشتووانی غه‌زه كوژراون، یان بریندارن، یان بێ سه‌روشوێنن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه.
هه‌ماهه‌نگكاری كاروباری مرۆڤایه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئێستا كه‌رتی غه‌زه شوێنێك نییه بۆ ژیان و مانه‌وه، به‌ڵكو شوێنی مردن و بێهیواییه، چونكه بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل هه‌موو شتێكی له‌ناوبردووه.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه حزبوڵای لوبنانی به موشه‌ك باكووری ئیسرائیلی بۆردومان كردووه، هاوكات حزبوڵا لای خۆیانه‌وه پشتڕاستیان كرده‌وه، له تۆڵه‌ی كوژرانی ساڵح عاروریی سه‌ركرده‌ی حه‌ماس ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه.
شه‌ش خانه‌واده‌ی ئیسرائیلی، كه كه‌سوكاریان به بارمته له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه ده‌ستگیر كراون، گه‌یشتنه ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ڕ و دواتر میری قه‌ته‌ڕ رێكبكه‌ون، له پێناو ئازادكردنی بارمته‌كانیان، چونكه بێ هیوابوون له‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بتوانێت بارمته‌كانیان رزگار بكات.