زۆرترین باران لە بامەڕنێ باریوە
ئەمشەو باران و بەیانی زووش تەم دەبێت
964+
توانا نەقی
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە باران دەستیپێکردووە و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبرێت، کەش و هەوای هەرێم بڕی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەی بامەڕنێ زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی 33.8 ملم بووە و لە چەمچەماڵیش بە 0.2 ملیم کەمترین باران باریوە.
دەشڵێت، لە کاتەکانى بەیانى زوودا پێشبینى تەم دەکرێ لە ناوەڕاستى هەرێم سنورى (هەولێر و پیرمام و بەردەڕەش هەروەها سنورى کۆیە) و هەندێک ناوچەى جیا جیا.
بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:
هەولێر 0.8 ملم
پیرمام 1.4 ملم
سلێمانى 0.4 ملم
چەمچەماڵ 0.2 ملم
دهۆک 12.5 ملم
زاخۆ 24.2 ملم
شەمامک 0.3 ملم
ئاکرێ 13.8 ملم
ئامێدى 17.6 ملم
بامەرنێ 33.8 ملم
بارزان 21.6 ملم
دوکان 3.0 ملم
هەڵشۆ 3.0 ملم
خەبات 1.4 ملم
مانگیش 15.0 ملم
سۆران 5.0 ملم
پێنجوێن 0.6 ملم
ماوەت 1.0 ملم
قەڵادزێ 0.8 ملم
باتوفە 32.8 ملم
مێرگەسور 21.6 ملم
سیدەکان 8.0 ملم