سێ هەفتە دوور دەکەوێتە

ریاڵ ڤاسکێزى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

یانەى ریاڵ مەدرید، پێکانى لۆکاس ڤاسکێزى راگەیاند و بەمەش یاریزانەکە سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ڤاسکێز کە لەئێستادا لە هێڵى بەرگریدا یاریدەکات، بە دوورکەوتنەوەى بۆ ئەو ماوەیە، ناتوانێت بەشدارى یارییەکانى جامى سوپەرى ئیسپانیا بکات کە لە سعودییە بەڕێوە دەچێت.

هەرچەندە ڤاسکێز یاریزانى سەرەکى نییە، بەڵام لەبەر زۆرى پێکانەکانى ریاڵ لەو هێڵەدا، ئەنچیلۆتى زۆر پێویستى بە تواناکانى یاریزانەکەیە بۆ بەرگریکردن لە گۆڵەکەى.

هەرچەندە خەریکە نەخۆشخانەکەى ریاڵ پڕ دەبێت لە یاریزانى پێکراو، بەڵام گەڕانەوەى کاماڤینگا بۆ ریزەکانى مێرەنگى جێگەى دڵخۆشییە، چونکە دەتوانێت لە زۆربەى هێڵەکانى یاریگادا رۆڵى خۆى بنوێنێت.