پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند

بارهەڵگرێکی دزی بوو دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان کرد و توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: دوو رۆژ لەمەوبەر، هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلەکەى لەبەردەم ماڵەکەى خۆى راگرتبوو، بەڵام کەسێک ئۆتۆمبێلەکەى دزیوە و دواى لێدانەوەى کامێراکان توانیمان تۆمەتبار بدۆزینەوە و دەستگیرى بکەین.

وەک ئەوەى سەرکەوت ئەحمەد باسى لێوەکرد، لەگەڵ دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکە، ئۆتۆمبێلە دزاراوەکەش دەستى بەسەرداگیراوە.

تۆمەتبارەکە تەمەنى 31 ساڵە و بەپێى مادەى 446 لە یاساى سزادان راگیراوە و لێکۆلینەوە لەگەڵى ەردەوامە.

لەسەر دزینی پاتری بارهەڵگر کەسێک دەستگیر کرا

لەسەر دزینی پاتری بارهەڵگر کەسێک دەستگیر کرا