لە گەڕەکی پەنجا عەلی بووە
نۆ گەنجى ئەفغانى لە مزگەوتێکی کەرکوک دەستگیرکران
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
لەلایەن پۆلیسى کەرکوکەوە، نۆ گەنجی ئەفغانی لەناو مزگەوتی گەڕەکێکی کەرکوک دەستگیرکران.
ئەمڕۆ هەینی، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، ژمارەیەک گەنجی ئەفغانیان لەناو مزگەوتێکی گەڕەکی پەنجا عەلی دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکى ئەمنی شارەکە بە 964ـی وت، “ئەو هاوڵاتییە ئەفغانیانە لەرێگەی ئێرانەوە هاتونەتە ناو خاکی عێراق و دواتر بەقاچاخ گوازراونەتەوە بۆ کەرکوک”.
بەپێى قسەى سەرچاوەکە، دەستگیرکراوەکان نۆ گەنج بوون و لەناو یەکێک لە مزگەوتەکانى گەڕەکى پەنجا عەلى خۆیان پەنا دابوو و دواى دەستگیرکردنیان رادەستى بنکەى پۆلیسى سنورەکە کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح