ترێندی هەفتە
هەفتەی گۆرانی و ئاهەنگ و فیلمەکان بوو
964+
پەری ساڵح
یەکەم هەفتەی ساڵی 2024 تێپەڕی و چەندین بەرهەم و چالاکی هونەری نوێ بڵاوکرانەوە، ئاهەنگی هونەرمەندانیش بەرنەدەکەوت، دیارترینیان گەڕانەوەی کاروان هەورامی بوو.
-گۆرانیەکەی فیلمی شین بە دەنگی هەڵوێست محەمەد و رێناس وریا بڵاوکرایەوە، لە سلێمانیش فیلمەکە نزیکەی 10 هەزار بینەری تێپەڕاند.
-شیرین عەبدولوەهاب ئەو گۆرانیبێژە عەرەبەی هەر رۆژەی بەزمێک دەنێتەوە، ئەم هەفتەیە عیراقیەکانی توڕە کرد ، دوای ئەوەی لە ئاهەنگی سەری ساڵ و پاش جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لە وەڵامی پێشوازی گەرمی هەوادارەکانی وتی “هەستەکەم لە عیراق هاتوومەتەوە” وەک ئەوەی عیراق شوێنێکی سەلامەت نەبێت.