یاریزانێکی نوێی هێناوە

سبەی بارسێلۆنا بە هاندەرانی دەناسێنێت

964+

سۆما حەکیم زادە

بەپێى هەواڵى میدیا ئیسپانییەکانى نزیک لە بارسێلۆنا، ڤیتۆر رۆکی هێرشبەرە لاوەکەى بەڕازیل ئەم هەینییە بە فەرمی بە هاندەران دەناسێنرێت و لێرە بەدواوە دەتوانێت بەهرەکانى خۆى پیشانى دنیا بدات.

ئەو یاریزانە درێسی ژمارە 19 لەبەر دەکات، بەڵام ئەمشەو دەتوانێت یەکەم خولەکەکانی لە یارییەکی فەرمی بەرامبەر لاس پاڵماس ئەزموون بکات.

ڤیتۆر رۆکی کاتژمێر 11ی بەیانی بە فەرمی گرێبەستەکەی لە ئۆفیسی یانەکە واژۆ دەکات و دواتر دەچێتە کەمپی خوان گامپەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەیامنێران و فۆتۆگرافەران و ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی و پێشکەشکردنى نمایشى سەرنجڕاکێش.

بارسێلۆنا له‌ رۆمیۆ بێزاره‌

بارسێلۆنا له‌ رۆمیۆ بێزاره‌