ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی لە رێگاى خورماڵ بەیەکیانداکێشاوە. وێنە:بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خورمال.
لە رێگاى خورماڵ
لە رووداوێکى هاتوچۆدا شۆفێرێک گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە رێگاى خورماڵ – ئەحمەد ئاوا روویدا، شۆفێرى ئۆتۆمبێلێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى دیکەش بەسوکی بریندار بوو.
رووداوەکە لە دەوروبەرى کاتژمێر 4:00ى ئێوارەى ئەمڕۆ، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى تایبەت لە جۆرى نیسان ئاڵتیما و بیجۆ، روویداو بەهۆیەوە شۆفێرى بیجۆکە بە سەختى بریندار بوو.
موقەدەم بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە، شۆفێرى بیجۆکە کە تەمەنى 53 ساڵە و دانیشتوى گوندى زەردەهاڵەیە، گیانى لەدەستداوە.
“تەرمى شۆفێرەکە رەوانەى پزیشکى دادى پارێزگاى هەڵەبجە کراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و شۆفێرى ئاڵتیماکەش بەپێى مادەى 24ى هاتووچۆ، بەند کراوە”، بەرزان عوسمان واى وت.