964+
حەوت کەس بریندارن
رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و ئۆتۆمبێلێکی بەرگری شارستانی هۆکار بووە
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە و حەوت کەس بریندارن، رێپێدراوێکی هاتوچۆ دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی بەرگری شارستانی هۆکاربووە.
رووداوەکە لەنێوان رێگای چەمچەماڵ – ناحیەی تەکیەی کاکەمەند روویداوە.
شۆڕش ساڵح رێپێدراوی هاتوچۆ بە 964ی وت، “رووداوەکە کاتژمێر 2:50 خولەک روویداوە، لەکاتی سوڕانەوەی ئۆتۆمبێلێکی بەرگری شارستانی بەئاراستەی ناحیەی تەکیە، ئۆتۆمبێڵێک لەجۆری کیای بەرز خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی بەرگری شارستانی و دواتر دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش خۆی پێیاندا کێشاوە”.
ئەو رێپێدراوەی پۆلیسی هاتوچۆ دەڵێت، “هۆکاری سەرەکی ئۆتۆمبێلەکەی بەرگری شارستانی بووە و لەئەنجامدا حەوت کەس برینداربون”
سەرچاوەیەک لەتەندروستی چەمچەماڵ بە964ی وت، “تەندروستی بریندارەکان باشە و لەنەخۆشخانەی شەهید پێشرەو لەچەمچەماڵ لەژێر چاودێریدان و کاری پێوستیان بۆ دەکرێت”.