ئاگادار کراوەتەوە

بەهۆی دوکانی مریشکفرۆشیەکەی بەیاعیەکەی فەرامۆش کردبوو

964+

فەهمی نەبی

هاوڵاتیانی گەڕەکێکی هەولێر سکاڵایان لە بریکارێکی خۆراک کردووە، دەڵێن دوکانی مریشکفرۆشیەکەی لە تەنیشت دوکانی بایەعیەکەیەتی و ئەو کاتەی دەچن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراک، مامەڵەی خراپە.

سیامەند قادر بەڕێوەبەری رێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر بە 964ی وت، “چەند هاوڵاتیەک هاتنە لامان و سکاڵایان لەیەکێک لە بریکارەکانی خۆراکی مەرکەزی 203 کرد دەلێن، کاتێک دەچین بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە دەبێت سەعاتێک چاوەڕی بکەین، تا ئەو موشتەری مریشکەکانی بەڕێ دەکات”.

ئەوەش دەڵێت، ئەو بریکارە مامەڵەی خراپ بووە و بەچەند کەسێکی وتوە، بڕۆ خۆت بەشە خۆراکەکەت بکێشە، ئەگەر ناتەوێ دەتوانیت بڕۆی.

ئەو لیژنەیەی سەردانی ئەو بریکارەیان کردووە، تەنیا دوو هەفتەیان داوەتی بۆئەوەی کارەکانی رێکبخاتەوە، بۆ جاری دووەم سزای مادی دەکرێت و سێیەمین جار، بریکارنامەکەی لێ وەردەگیرێتەوە، سیامەند قادر وای وت.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو بریکارانەی خۆراک کە مۆڵەتیان لێ وەرگیراوەتەوە، سیامەند قادر دەڵێت، ساڵی 2023 مۆڵەت لەهیچ بریکارێکی خۆراک وەرنەگیراوەتەوە، بەڵام ساڵی 2022 مۆڵەت لە ژمارەیەک بریکاری خۆراک وەرگیرایەوە.

لەسنووری پارێزگای هەولێر، دوو هەزار و 82 بریکاری دابەشکردنی خۆراک و هەزار و 239 بریکاری دابەشکردنی ئارد هەن.

هەفتانە دوو جار سەردانی ئەو بریکارانەی خۆراک دەکرێت کە...

هەفتانە دوو جار سەردانی ئەو بریکارانەی خۆراک دەکرێت کە سکاڵایان لەسەرە