ستافی فیلمی شین لە سلێمانی. وێنە :964
لە سلێمانی 10 هەزار بینەری هەبووە
14ی مانگ شین لە هەولێرە
+964
پەری ساڵح
فیلمی کوردی شین لەماوەی دوو هەفتەی نمایشی لە سلێمانی نزیکەی 10 هەزار بینەری هەبووە، 14ی مانگیش لە هەولێرە.
ماوەی دوو هەفتەیە فیلمی شین لە سلێمانی و چەند رۆژێکیشە لە کەرکوک نمایش دەکرێت، محەمەد مستەفا دەرهێنەری فیلمەکە بە 964 راگەیاند، “تا ئەم ساتە تەنیا لە سلێمانی نزیکەی 10 هەزار بینەری هەبووە، بڕیاریشە ئەم هەفتەیە ستافی نواندن سەردانی کەرکوک و کەلار بکەن”
تەنیا لە سلێمانی نزیکەی 10 هەزار بینەری هەبووە لە ماوەی دوو هەفتەدا
دەربارەی نمایشی فیلمی شین لە هەولێر و دواکەوتنی دەرهێنەر رەتی کردەوە هیچ هۆکارێکی تایبەت هەبێت، بەڵکو ئەوە بڕیاری مارکێتنگی خۆیان بووە و 14 مانگیش لە هەولێر دەبن و نمایش دەکرێت.
ئەم فیلمە شەش ئەکتەر رۆڵی سەرەکیان تێدا بینیووە، ژانەری درامیە و باس لە چیرۆکێکی کۆمەڵایەتی دەکات، تێچووەکەی بە نزیکەیی 180 هەزار دۆلار بووە ،بڕیارە لە دوای کوردستان لە ئەوروپا و بەریتانیاش نمایش بکرێت.