لە ئەوروپا کڕێوەیە

پلەی گەرما گەیشتووەتە 43.6- خەڵک ئاویان لێ بڕاوەو هاتوچۆ وەستاوە

+964

سوێد نزمترین پلەی گەرمای تیا تۆمارکرا کە 25 ساڵە لە مانگی یەکدا شتی وای بەخۆوە نەبینیوە، دوێنێ شەو پلەی گەرما لەئەوپەڕی سەرووی ئەو وڵاتە گەیشتە 43.6 پلە لەخوار سفرەوە، شەپۆلەکە کاری لە فینلەندا و نەرویجی هاوسێی کردووە.

ماتیاس لیند لە دەزگای کەشناسی نیشتمانی سوێدی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە: لە مانگی کانوونی دووەمی 1999وە سوێند سەرمای وای بە خۆوە نەبینیوە.

25 ساڵە سەرمای وا نەبووە

لیند دەڵێت بە دلیڤەری داوای خواردنم کردبوو کە گەیشت کۆلاکە بەستبووی.

هەرچەند سوێد لەگەڵ سەرمای زۆر راهاتووە، بەڵام ئەوەی ئەمجارە جیاوازە، کۆمپانیاکانی گواستنەوە هاتووچۆی پاسەکانیان راگرت و هێڵی شەمەندەفەریش بۆ سەرووی ئەو وڵاتە تا چەند رۆژێک راگیرا.

بە دلیڤەری داوای خواردنم کردبوو کە گەیشت کۆلاکە بەستبووی

هاتوچۆ لە فینلەنداش ئاڵۆز بووە، لە هەندێ ناوچە پلەی گەرما گەیشتووە 38.7 لە خوار سفرەوە، لە شاری تامبیری لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە بۆریی سەرەکی ئاو بەستوویەتی و نزیکەی 300 کەس بێئاو بوون.

کە سەرما هات هەر قاز خۆش نییە

کە سەرما هات هەر قاز خۆش نییە