پشیلەکە مرداربووەتەوە

بەهۆی پشیلەیەکەوە کارەبای گەڕەکێکی سلێمانی بڕا

964+

ژووری هەواڵ

لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی، پشیلەیەک بووە هۆی سوتانی فیوزی محاویلەیەک و کوژانەوەی کارەبا لەسەر ئەو گەڕەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.1.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هۆبەی چاکسازی کارەبای سەیوان چاکسازیان کرد لە محاویلەی ژمارە حەوت و 12 لەسەر فیدەری 170 کە هەر سێ فیوزی سوتابوو بەهۆی پشیلەیەکەوە، ئەمەش ببوە هۆی پچڕانی کارەبای گردی سەیوان.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت پشیلەکە نزیک بووبێتەوە لەو وایەرە سەرەکییەکانی محاویلەکە کە کارەبایان لێوە دەردەچێت، بەوهۆیەوە کارەبا گرتبێتی و پچڕانی کارەبا دروستبوبێت.

بەهۆی رووداوەکەوە پشیلەکە مرداربووەتەوە.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 560 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن.

کارەبای سلێمانی پلانی رووبەڕووبوونەوەی هەرپێشهاتێکی ...

کارەبای سلێمانی پلانی رووبەڕووبوونەوەی هەرپێشهاتێکی دانا