میلنەر
جەیمس میلنەر گەیشتە لای ریان گیگز
964+
سۆما حەکیم زادە
میلنەر بە بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەو لەگەڵ برایتۆن، بۆ 23 ساڵ لەسەریەک لە خولی نایابی ئینگلیزی یاری کرد و گەیشتە ریکۆردی رایان گیگز.
بەڵام ئەوە تەواوی چیرۆکەکە نەبوو، چونکە دەرکەوتنی ئەمشەوی میلنەر 632هەمین یاری بوو لە پریمەرلیگ، بۆ ئەوەی لەم ریکۆردەدا بگاتە رایان گیگز.
ئەستێرەکەی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوول تەنها پێویستی بە 21 یاری تر هەیە بۆ ئەوەی ریکۆردەکەی گاریس باری تێپەڕێنێت کە زۆرترین یاریی لە خولی نایابی ئینگلیزیدا تۆمارکردووە.