ئاراستەی شەقامەکە بەرەو بەکرەجۆ - وێنە: شارەوانی سلێمانی
دوو قۆناغی تەواو بووە
شەقامێکی دیکەی یەکتربڕی باخی بەختیاری کرایەوە
964+
پێشەوا محەمەد
شەقامێکی دیکەی یەکتربڕی بەختیاری کە دەچێتە ناو بەکرەجۆوە کرایەوە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو شەقامەی لە سلێمانییەوە دەچێتە بەکرەجۆ تەواو دەکرێت و دەکرێتەوە.
پێشتر سەرجەم ئەو شەقامانەی لە یەکتربڕکەوە دەچوونە ناو بەکرەجۆوە داخرابوون و سبەینێ پێنجشەممە 4.1.2024 یەکێکیان دەکرێتەوە.
ئەحمەد حسێن، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ـی راگەیاند، بە کردنەوەی ئەو دوو شەقامە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە تەواو بووە و بەرزەپردەکەی ماوە.
دەشڵێت، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە و کاری زۆر باشی تێدا دەکرێت و قۆناغ قۆناغ کارەکانی بەرەو تەواوبوون دەچێت.
لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە ئەندەرپاسی بەختیاری لە شاری سلێمانی، هەردوو سایدی هاتن و چوونی شەقامە سەرەکییەکە کراونەتەوە و شۆفێران دەتوانن هاتوچۆی تێدا بکەن.
پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بڕی 12 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.