چارەنوسی قوتابیان لە سلێمانی چۆن دەبێت؟

تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد

964+

دیلان محەمەد

ئەمڕۆ چوارشەممە، تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە قوتابخانەکانی کوردستان دەستی پێکرد و لە سلێمانیش بەهۆی بایکۆتەوە چەندین قوتابخانە بەشدار نین لە تاقیکردنەوەکان.

عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ 964 قسەیکردو وتی، ئەمساڵ تەنیا پۆلی 12ـەکان لەگەڵ هەندی لە پۆلی 10ـە و 11ـەکان دەوامیان کردووە.

وتیشی، لە کۆی 219 قوتابخەنە کە پۆلی 12ـەی تیادا بووە 167 قوتابخانەیان چوونەتە ناو تاقیکردنەوەکانەوە، هەروەها تەنیا 35 قوتابخانەی بنەڕەتی دەوامیان کردووەتەوە.

سەبارەت بە شێوازی تاقیکردنەوەکان بەهۆی بایکۆتەوە عومەر محەمەد دەڵێت، ئەوانەی دەوامیان نەکردووە و بەشداری تاقیکردنەوەی نوسینیان نەکردووە لە سەر 80 نمەرە تاقیکردنەوە دەکەن ئەوانەشی نوسینیان کردووە لەسەر 60 نمرە تاقیکردنەوە دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی