ناوچە دیارەکان کوێن؟

داربەڕووە بەتەمەنەکانی کوردستان خێر و بەرەکەتن

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو درەختەی سودی بۆ شێی خاک و هەڵمژینی هەوا و گازە دەردراوەکانی ژینگەی هەیە رووبەری 93%ی خاکی کوردستان پێکدەهێنێت، پێنج جۆری دانی پێدا نراوە.

باس باسی دار بەڕووە، کە دەکەونە، قەرەداغ، هەورامان، ئەزمەر، گۆیژە، هەڵگورد و سەکران.

ئێستا لە هەرکاتێک زیاتر، پاراستنی ناوچە دارستانییەکانی وەک ستراتیژی سەرەکی سەیردەکرێ، کە کەڵەکەبوونی ئەم گازە گەرمییانە لە بەرگەهەوادا بۆ هەوایەکی تەندروستر دەگۆڕن، هەرێمی کوردستان خاوەنی نزیکەی 450 جۆری جیاوازی داربەڕووە.

200 داری بەڕوو لە شوێنی دار بەڕووێکی 200 ساڵە دەچێندرێت

200 داری بەڕوو لە شوێنی دار بەڕووێکی 200 ساڵە دەچێندرێت

رێکخراوی رووەکی کوردستان و دڵبەند رەواندزی، راهێنەر و توێژەر لە پەیماگەی گۆتە توێژینەوەکەیان کردووە، رەواندزی ئەوەی بە 964 وت، ئەو دار بەڕووانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، بەهۆی تایبەتمەندی پاراستنی خاکەوە ناسراون، چونکە توانای هەڵمژینی نزیکەی 21 کیلۆگرام CO2(دوانەئۆکسیدی کاربۆن)ی هەیە ساڵانە.

دەرکەوتووە، کاریگەری هەڵمژینی CO2 لەلایەن ئەو دارانەوە زیاتر دەبێت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیاندا، هەرچەندە رۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە ئیکۆسیستەمی دارستانەکان، چونکە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر توانای ژیانی هەموو جۆرەکانی ڕووەک و گیانلەبەرانی نیشتەجێی ناوچە دارستانییەکان هەیە.