ئەلۆنسۆ

هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە نەشتەرگەری

964+

سۆما حەکیم زادە

دواى پێکانەکەى ئەلۆنسۆى بەرگریکارى یانەى بەرشەلۆنە، بڕیارە لە فەرەنسا نەشتەرگەرییەکى بۆ بکریت و وادەى گەڕانەوەشى دیاری نەکراوە.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لە کاتی یارییەکەی بارسا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ناوى لە لیستی تیپەکە بوو کە بە بردنەوەی تیپەکەی بە ئەنجامی 0-1 کۆتایی هات، بەڵام پێکانەکەی نەیهێشت دوای ئەو یارییە جارێکی دیکە هاوکاری تیپەکەی بکاتەوە.

بەپێى هەواڵى میدیا کەتەلۆنییەکان، دوێنێ دوشەممە، ئەلۆنسۆ چووە بۆ شارى بۆردۆ لە فەرەنسا بۆ ئەوەی لەم شارەدا نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بڕیارە ئەمڕۆ ئەم نەشتەرگەرییە لەلایەن دکتۆر ئەمێلی لیگلیسەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام ماوەیەکی دیاریکراو بۆ چاکبوونەوەی ئەلۆنسۆ و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان ڕانەگەیەندراوە.