تێکشکێنرا

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە

964+

وریا فەتاح

دژە تیرۆرى کوردستان، تێکشکاندنى درۆنێکى بۆمبڕێژکراوى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر راگەیاند.

بەپێى راگەیەنراوێکى دژە تیرۆرى کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، 2.1.2024، کاتژمێر 9:52 خولەکی بەیانی، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن “میلیشیا لە یاسادەرچووەکان”ـەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە هێرشی درۆنەکان بەردەوامی هەیە  و بەتایبەت لە 31.12.2023 فرۆکەیەکی تری بێفرۆکەوان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە