بەڵام لە خوار 80 دۆلارەوەیە

نرخى نەوت کەمێک بەرز بووەتەوە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ هەنگاونان لە ساڵى نوێدا، نرخى نەوت بەرز بووەوە، بەشێوەیەک بۆ ئەمڕۆ سێشەممە هەر بەرمیلێک نەوتى بڕێنت بە 78 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، 50 سەنت بەرز بووەتەوە.

نەوتی سوکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 72 دۆلار و 75 سەنتە و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک بەرز بووەتەوە.

دواین بڕیارى رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانەکانى ئەوەیە کە کەمکردنەوەى بڕى بەرهەهێنان بە کۆتایى ئەو مانگە بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئاراستەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.

شارەزایانی بواری وزە  هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ ئەو دڵنیاییەی کۆمپانیاکانی نەوت داویانە لە گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهانی سەرەڕای زیادبوونی گرژیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.