هەواڵی زیاتر
دەیان تۆن پاشماوەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ کۆکرانەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە قەزای ئاکرێ لە دوای کاتژمێر 12 شەوی رابردوو، سەرەتای ساڵی نوێ نۆ ژن لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی ئاکرێ داخلکراون ومنداڵیان بوو، ژماره‌ی لهدایكبووانیش 10منداڵ بووە.
نێچیرڤان فه‌خره‌دین هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ی وت، تا ئەم كاته 10 منداڵ لە ئاکرێ لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ‌دا لەدایک بوون.
وتیشی، ئه‌وانه‌ی له دایك بوون، شەش کچ وچوار کوڕ بوون، هەموویان تەندروستیان باشە ولهدایكبوونهكان له كاتی ئاسایی خۆیاندا بوون پەیوەندیی بەوە نەبووە کە لە رێكه‌وتێكی جوان‌دا له‌دایكبوونه‌كه بێته ئه‌نجامدان.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، هێشتا هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی مابوون، تیمه‌كانی شاره‌وانی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانیان له زبڵ و خاشاك ده‌ستپێكرد و شه‌قامه‌كانیان پاككرده‌وه، تیمه‌كانی شاره‌وانی هەولێر ، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك، شه‌قامه‌كانیشیان به ئاو شوشت.
لە هەمانکاتدا گه‌شتیاران و هاوڵاتیان له بازاڕ و شه‌قامه‌كانی سلێمانی، له ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی 2024، شه‌وی رابردوو زبڵ و خاشاكی زۆریان جێهێشتووه.
تیمه‌كانی شاره‌وانی ئەم به‌یانییه زوو خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بوون
نزیکەی 65 هەزار خێزان فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیان پڕکردووەتەوە، بەڵام 22 هەزاریان تۆمارکراون و کۆدیان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەوانی دیکە هەڵە پڕکراونەتەوە.
توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، فۆڕمەکە زۆر سادە و ئاسانە، بەڵام ئەو خێزانانە لە شوێنێکدا یان لە ئەپلۆدکردنی فایلێکدا هەڵەیان کردووە و جێیانهێشتووە.
دەشلێت تا 1.2.2024 دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە بەڵام ئاگادی ئەو کۆدە بن کە بۆیان دەگەڕێتەوە.